زرێبار، دوای خاوێن بوونه‌وه‌ی، هه‌ناسه‌یه پڕ له چێژی هه‌ڵمژی
حامید به‌هرامی

ئه‌مڕۆ پێنجی ژوه‌نی 2009 رێکه‌وت له گه‌ڵ جومعه پانزه‌ی جۆزه‌ردانی 1388ی هه‌تاوی، له رۆژی جیهانی ژینگه‌دا زۆرتر له حه‌فتا که‌س گه ئه‌ندامان و هۆگرانی جه‌ماعه‌تی بانگخوازی و چاکسازی مه‌ریوان – جماعت ده‌عوه‌ت و اصلاح - که بوون له رێ و ره‌سمێکی با شکۆدا ده‌ستیان دایه خاوێن کردنه‌وه‌ی زرێبار.
له‌م هه‌ستانه به نرخه‌دا پتر له 80 ده‌ڵقی گه‌وره، ئه‌شغاڵ و پۆخڵی کۆ کرایه‌وه و له زرێباری جوان و سه‌رنج راکێشی میوانان دوور خرایه‌وه.
هه‌ندێ له لاوانی ئه‌مه‌ک ناسی مه‌ریوان به بینینی مامۆستایان و یان هه‌وه‌ڵانی خۆیان که له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شدار بوون هه‌ستان به یارمه‌تی دان و به وه‌رگرتنی ده‌ڵق و ده‌سکێش هاتن به هانای زرێباره‌وه، که هیوامان سه‌رکه‌وتنیانه.
له خاڵی نۆی ئامانجه بنه‌ڕتی و گشتیه‌کانی ئه‌ساسنامه و پرۆگرامی جه‌ماعه‌تدا، به راشکاوی پاراستنی ژینگه و سامانه گشتیه‌کان ده‌ست نیشان ده‌کات و هانی ئه‌ندامانی خۆی ده‌دات له‌و جم وجوڵانی که به قازانجی کۆمه‌ڵگه و گه‌ل ته‌واو ده‌بێت، به چڕوپڕی به‌شدار بن. بۆیه ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له نامام ناشتنی 23ی ره‌شه‌مه‌ی ۱۳۸۷ کۆچی هه‌تاوی، به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی چیای مه‌ریوانه‌وه چوون و له و ئیشه پیرۆزه‌دا به‌شدار بوون.
هه‌رچه‌ند ئه‌م جاره خۆشه‌ویستانی چیا نه‌یانتوانی به‌شداری خاوێن کردنه‌وه‌ی زرێبار بن و جه‌ماعه‌ت به ته‌نیا هه‌ستا به‌و کاره مه‌زنه به‌ڵام جه‌ماعه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌ستی هه‌ر یاریگه‌رێک ده‌گووشن و ده‌توانن پێشه‌نگی جم و جوڵه گشتیه‌کان بن.
له‌م رۆژه‌دا له منداڵانی حه‌وت ساڵه تا پیرانی حه‌فتا ساڵه له کچ و کوڕ، له ماموستایان و قوتابیان و مامۆستایانی ئایینی به‌شدار بوون.
ماندو نه‌بینیان پێ ده‌ڵیین و هیوادارێن نمونه‌ی ئه‌م کارانه و ئه‌م کسانه زۆر بێت.
داوا له هه‌موو دانێشتوانی خۆشه‌ویستی مه‌ریوان ده‌که‌ین که زرێبار و سروشتی جوان و رازاوه‌ی مه‌ریوان و هه‌موو سه‌یرانگاکان، خاوێن و رازاوه ڕاگرنن.
وێنه‌کان:






























ادامه مطلب
+ ا نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 2:42