
چیرۆکه سیحراویه‌کانی هانس کریستیه‌ن ئاندیرسێن
ماویه پێش ئێستا دوو سه‌دومین ساڵڕۆژی له‌دایک‌بوونی «هانس کریستیه‌ن ئاندیرسێن» بوو. بۆ رێزنان له‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه پێم خۆش بوو یه‌کێ له چیرۆکه کورته‌کانی له ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی.
پێناسه
هانس کریستیه‌ن ئاندیرسێن (1805-1875 سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م) نووسه‌رێکی دانمارکیه و یه‌کێ له گه‌وره‌ترین چیرۆک‌بێژانی جیهانه. هه‌رچه‌نده شیعر و رۆمان و شانۆنامه‌کانی له‌بیر کراون به‌ڵام چیرۆکه سیحراویه‌کانی (که له 1835 تا 1872 نووسراون و کۆکراونه‌ته‌وه) بۆ ئه‌م نووسه‌ره قازانج و شۆره‌تێکی زۆر ونه‌بڕاوه‌ی جێ هێشت.
دایه‌گه‌وره یه‌کێ له چیرۆکه سیحراویه‌کانی هانس کریستیه‌ن ئاندیرسێنه و بیره‌وه‌ریه‌که له چاوه به‌سۆزه‌کانی دایه‌گه‌وره و ئه‌و گوڵه رۆزه‌ی که له نێوان کتێبی پیرۆزدا هه‌ڵی گرتووه.
( هه‌ڵبه‌ت ئه‌مساڵ ۱۳۸۶ - ۲۰۲ مین ساڵ ڕۆژی له دایک بوونیه‌تی)
دایه گه‌وره
دایه‌گه‌وره زۆر پیره، روومه‌تی چرچ و قژی سپی بووه. به‌ڵام چاوه‌کانی وه‌ک دوو ئه‌ستێره‌ن، کاتێ ده‌ڕوانن بۆت، نه‌رمی و میهره‌بانیان لێ‌ده‌بارێ و بۆ کاره باشه‌که‌ت، هه‌ر به‌و نیگایانه، پێت ده‌ڵێن ئافه‌ره‌م.
کراسێکی ماقوڵانه‌ی هه‌ورێشمینی باشکۆی له‌به‌ردایه و به‌و گوڵه گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی کراسه‌که نه‌خشێنراوه، کاتێ ده‌ڕوا له‌ڕێ، ده‌نگی خشه‌ی گه‌ڵا ده‌گاته گوێ. ئه‌و ده‌توانێ، سه‌ر سووڕهێنه‌رترین چیرۆک گێرێته‌وه.
دایه‌گه‌وره شتی زۆر ده‌زانێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له دایک و به‌ر له باوکم ژیاوه، ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر روون و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
دایه‌گه‌وره کتێبێکی پیرۆزی هه‌یه و قوڵفێکی گه‌وره‌ی زیوینی پێوه‌یه که زۆربه‌ی کاته‌کان ده‌ی‌خوێنێته‌وه و له نێوان په‌ڕه‌کانی کتێبه‌که‌دا گوڵێ رۆزی داناوه که پان بوه‌ته‌وه و وشک بووه. گوڵه‌که هێنده‌ی گوڵه رۆزه‌کانی نێو گوڵدانه شووشه‌ینه‌که دڵڕفێن نیه به‌ڵام ئه‌و هێشتا به بینینی، بزه‌یه‌کی زۆر شیرین ده‌ی‌گرێ و جوتێ فرمێسک له چاوه‌کانی ده‌کشێنه خوار. سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ، بۆچی دایه‌گه‌وره به‌م چه‌شنه، ده‌ڕوانێته ئه‌و گوڵه وشکه‌ی نێو ئه‌و کتێبه کۆنه؟ ئێوه ده‌زانن؟ بۆچی کاتێ فرمێسکه‌کانی دایه‌گه‌وره ده‌ڕژێنه سه‌ر رۆزه‌که و دڕوانێت بۆی رۆزه‌که ده‌گه‌شێته‌وه و هۆده‌که پڕ ده‌کات له بۆن و به‌رامه‌ی خۆشی خۆی؟
دیواره‌که له نێو ته‌م و مژدا گوم ده‌بێ و ده‌وروبه‌ری دارستانێ سه‌وزی زه‌به‌نگی پڕشکۆیه. له هاویندا تیشکی هه‌تاو و له نێو لق و پۆپی چڕوپڕی داره‌کانه‌وه ده‌رژێته خوار و دایه‌گه‌وره چلۆن جوان ده‌بێته‌وه و ده‌بێته کیژێکی دڵڕفێن، ته‌رچک وه‌ک رۆزه‌که، کوڵمی خڕ ده‌بێته‌وه و گۆنای داده‌گرسێ، زوڵفێکی ڕۆشن و گه‌ش و روومه‌تێکی سه‌رنج‌راکێش و دڵخۆاز، به‌ڵام چاوه، نه‌رم و به‌سۆز و پیرۆزه‌کانی هه‌ر وه‌ک جاران ماوه‌ته‌وه و نه‌گۆڕدراوه.
پیاوێ گه‌نج له‌لای داده‌نیشێ، که‌ڵه‌گه‌ت و چوارشانه، رۆزێکی پێ‌ده‌بخشێ و بزه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوی هه‌ڵ‌ده‌نیشێ.
دایه‌گه‌وره، ئێستا ناتوانێ وه‌ک جاران، پێبکه‌نێ. به‌ڵێ ئه‌و پێ‌ده‌که‌نێ به ده‌م بیره‌وه‌ری ئه‌و رۆژه‌وه و دونیایه خه‌یاڵ و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رابردوو.
به‌ڵام ئه‌و پیاوه، گه‌نج و قۆزه ده‌ڕوات و رۆزه‌که‌ی نێوان کتێبه‌که ژاکاوه و دایه‌گه‌وره‌ش هێشتا له‌وێدا دانیشتوه و دیسانه‌وه‌ش پیره‌ژنێکه، سه‌ری داده‌خا و ده‌ڕوانێته رۆزه وشک بووه‌که‌ی نێوان کتێبه‌که.
ئێستا دایه‌گه‌وره مردوه. له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵیه بێشکه‌یه‌که‌ی دانیشتبوو چیرۆکێکی درێژ و خۆشی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه و کاتێ ده‌گه‌یشته ئاکام، ده‌ی‌گوت ماندوه. پاڵی ده‌دایه‌وه و سه‌ری ده‌خست به پشتا و تاوێ خه‌و ده‌ی برده‌وه. کاتێ ده‌خه‌وت ده‌مان توانی، هێور بوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌کانی ببیستین. هێدی هێدی، هه‌ناسه‌کانی هێمن و هێمن‌تر ده‌بوونه‌وه و بێ‌ده‌نگ ده‌بوو. روومه‌تی له شادمانی و ئارامی‌دا ئه‌دره‌وشایه‌وه وه‌کوو ئه‌وه‌ی له تیشکی هه‌تاودا وه‌برسیکه که‌وتبێ. دایه‌گه‌وره بۆ جارێکی‌دی، بزه‌یه‌ک ده‌ی‌گرێ. خه‌ڵکی ده‌ڵێن مردوه. ده‌ی‌خه‌نه نێو تابوتێکی ره‌ش و له نێو چینه سپیه‌کانی کفنه که‌تانیه‌که‌ی‌دا، جوان و دلۆڤان دێته به‌رچاو. هه‌رچه‌نده چاوه‌کانی به‌سراون به‌ڵام لۆچه‌کانی روومه‌تی ون بوو بوون. قژیشی سپی و زیوین خۆی پیشان ده‌دا. له‌سه‌ر لێوی بزه‌یه‌کی شیرین نه‌خشی به‌ستبوو. ئێمه‌ش هیچ جۆره هه‌ستی ترسێکمان به بینینی ته‌رمی پیرۆزی نه‌ده‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایه‌گه‌وره لامان زۆ خۆشه‌ویست و به‌سۆز بوو.
کتێبه پیرۆزه‌که‌ش که رۆزه‌که‌ی تێدا، بێ‌ده‌نگ دفن کرا بوو، خرایه ژێر سه‌ری. ئه‌مه‌ش ئاوات و وه‌سیه‌تی خۆی بوو. ئه‌وسا دایه‌گه‌وره‌یان به خاک سپارد.
ئه‌و قه‌بره به دیواری حه‌وشه‌ی کلیسا ده‌وری گیرابوو. ئه‌وان دار رۆزێکێان ناشتبوو که به‌زویی پڕ بووبوو له رۆز و بوڵبوڵه‌کان له نێو گوڵه‌کان‌دا ده‌نیشتنه‌وه و به‌سه‌ر قه‌بره‌که‌وه ئاوازیان ده‌چڕی. له ئۆرگی کلیساوه، مۆسیقا و ئاوازێ خۆش و ئاسمانی ده‌گه‌ییه گۆێ که له نووسراوه‌کانی ئه‌و کتێبه کۆنه‌ی ژێر سه‌ری، سازێنرابوو.
مانگ به سه‌راوردی قه‌بره‌که‌وه ده‌دره‌وشایه‌وه، به‌ڵام مردوه‌که له‌وێ نه‌بوو. هه‌ر منداڵێک ته‌نانه‌ت له شه‌ویش‌دا ده‌ی‌توانی بێ‌مه‌ترسی، پڕوات و له‌سه‌ر دیواری حه‌وشه‌ی کلیساکه‌وه، گوڵێکی رۆز له دار گوڵه‌که بچنێت. مردوه‌که له ئێمه که زیندوین زۆرتر ده‌زانێ. ئه‌وان ده‌زانن چه‌نده ترس ده‌مان کوژێ، ئه‌گه‌ر شتێکی ئاوه‌ها نامۆمان بۆ رووبدات و مردویه‌ک رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه.
ئه‌وان له ئێمه بێ‌ده‌نگترن. مردو، جارێکی‌دی ناگه‌ڕێته‌وه. زه‌وین جم‌کوت بووه له تابوته‌که‌ی دایه‌گه‌وره و زه‌وی ته‌نیا جێگایه‌که تابوته‌که‌ی تێدا راده‌کێشرێ.
په‌ڕه‌کانی کتێبه پیرۆزه‌که، ته‌پ و تۆزاویه و رۆزه‌که‌ش به ته‌واو ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌وه، ورد بووه و ته‌پ و تۆز دای‌پۆشیوه. به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌بره‌که‌وه، گوڵه رۆزێکی تازه پشکوتاوه، بوڵبوڵ ده‌خوێنێ و ده‌نگی ئۆرگ دێته گوێ و بیره‌وه‌ری دایه‌گه‌وره، به‌و چاوه پڕ سۆز و هێمنانیه‌وه، که هه‌موو کات جوان ده‌هاته به‌رچاو، هه‌ر زیندوه.
چاوه‌کان قه‌د نامرن. ئاواتی مه بۆ جارێ‌دی، بینینی دایه‌گه‌وره‌ی ئازیزه، جوان و رازاوه، هه‌ر وه‌ک ئه‌و کاته‌ی بۆ یه‌که‌م جار، گوڵه رۆزه ته‌رچکه‌که‌ی ماچ کرد که ئێستا له قه‌بره‌که‌ی‌دا ته‌پ و تۆز ده‌ی‌خوا.
1- سه‌نده‌ڵی بێشکه‌یی: سه‌نده‌ڵیه‌کی ره‌حه‌ته که له سه‌ری داده‌نیشن و ده‌جوێ. زۆرتر بۆ کاتی پشوو که‌ڵکی لێ‌وه‌رده‌گیرێ. ئه‌م وشه‌یه‌م (اصطلاح) بۆ ئه‌م جۆره سه‌نده‌ڵیه، به باشترم زانی و بۆ یه‌که‌مین جار به‌کارم هێنا. (و)
پێشتر ئه‌م بابه‌ته له حه‌وته‌نامه‌ی سیروان ژماره ۳۵۵ رێكه‌وت له گه‌ڵ ۷ی گه‌ڵارێزانی ۱۳۸۴ هه‌تاوی چاپ و بڵاو بوه‌ته‌وه.

بۆ چاتر شاره‌زا بوون له به‌سه‌رهاتی ئه‌و زانایه بابه‌ته‌کانی خواره‌وه بخوێنه‌وه.
برای آشنایی بیش‌تر با این نویسنده مطالب داده شده در پست های بعدی و در مورد او را مطالعه فرمایید.
با تشکر حامد بهرامی
یک مطلب انگلیس در همین رابطه و در همین بخش و در ادامه مطلب بخوانید.
تکایه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی ئه‌م وێبلاگه ناوی نووسه‌ر و ناوی ویبلاگ و ئه‌دره‌سی ئێنته‌ێرنێتی وێبلاگه‌که له سه‌روی بابه‌ته‌که‌وه دابنێن.
طلوع دوباره
http://hamedbahramy.blogfa.com/
له گه‌ڵ رێزمدا
حامید به‌هرامی
ادامه مطلب
+ ا نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 2:23
