پنجشنبه 1388/09/26
پێنج شیعر و یەک کەس
بۆ بەڕێز مامۆستا عْلی رەحمانی
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
http://hamedbahramy.blogfa.com
1-
یەک ... دوو ... سێ
دارە دارە.
دەسێنم
کتێبێک
پڕ لە کارێز
2 -
مێلورەکان
شەتڵیان کردوە
تیشک.
تۆیش
هەنار لە مشت
3-
دەستم گۆ ناکا.
ئاخ
چەندە هە تاویت
ژیان
4-
گەنم
راوچی چۆلەکەیە.
چۆلەکەیش
هەڵفڕین.
منیش هەروا ...
5-
چون بتنوسێنم؟!
باوکترمی ....
مه‌ریوان
1/7/82
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 2:57
سه شنبه 1388/08/19
گەردەلوولی ئاسن = لوولە‌ی تفەنگ
گەردەلوولی ئاسن
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
http://hamedbahramy.blogfa.com/
لە گەردەلوولی ئاسندا
هەر شار‌و دێیە رۆدەچێ
لە گەردەلوولی ئاسندا
مێشکی ژنە ئەتەپێت‌و
دڵی پیاوە کە ژەنگ دێنێ
لە گەردەلوولی ئاسندا
هەر هاوارو
زام‌و
خوێنە
چرۆ دەکات
لە گەردەلوولی ئاسندا
لوولە‌ی تفەنگ دە پشکووتێ
لوولە‌ی تفەنگ
دەبێتە ملوانکەی شینی هەڵمەت‌و
لە گەردەنی پیاو چاکانی سەدە دەکرێت …
لوولە‌ی تفەنگ
دەت‌باتە بوم بەستی عیشق‌و
گۆرستانت پێ‌دەبەخشێ …
لوولە‌ی تفەنگ
دەبێتە پلوسکەی خوێن‌و
دەبێتە فوارەی ژان‌و
دەبێتە میمبە‌ری راستی…
لوولە‌ی تفەنگ
دەبێتە تۆفانی مەرگ‌و
چاو ئەندێشە پڕۆ دەکات ...
***
لە گەردەلوولی ئاسندا
نەتەوەیەک
خەو بە کۆترو دەبینێت‌و
نەتەوەیەک
بە سەر لافاوی خوێناودا
پرد ئەبەستێ …
لە گەردەلوولی ئاسندا
بەس دووکەڵە پێ‌دەکەنێ
بەس گەنمە تاو دەنرێ
بەس دار بەڕوو دەسوتێنرێ
بەس زەیتوونە هەڵ‌دەپاچرێ
لە گەردەلوولی ئاسندا
بەس پاوانە بۆ رۆبارە
تەنیا قەفەس بۆ ئاسمانە …
قوڵ هەڵ‌ماڵین بۆ شەوگارە …
لە گەردەلوولی ئاسندا
نەتەوەیەک
خەو بە کۆترۆ دەبینێت‌و
نەتەوەیەک
بە سەر لافاوی هاوارا پرد ئەبەستێ
نەتەوەیەک
چنار لە ناو مشتیا دەڕوی‌َو
نەتەوەیەک
تەوری دەبێ
نەتەوەیەک
هەتاو دەکاتە بووکی ئەندێشە‌یی‌و
نەتەوەیەک
شەوگار دەکاتە زاوایی پزیسکەکان
نەتەوەیەک
ماسی دێنێ بۆ سەرچاوی
نەتەوەیەک
زەلکاو دەکا بە پاوانەی ئاسکەکانی دەوروبەری
نەتەوەیەک …
نەتەوەیەک …
لە گەردەلوولی ئاسندا
زەیسانەکانی وڵاتێک
هەڵووکۆتر دەنێنە ناو بێشکەیەک‌و
زەیسانەکانی وڵاتێ
دا‌و و تفەنگ
دەکەن بە مەلۆتکەی دووکەڵ‌و
خوێنیان دەوەێ …
***
لە گەردەلوولی ئاسندا
لوولە‌ی تفەنگ دەپشکووتێ
لوولە‌ی تفەنگ
دەبێتە مەشخەڵی چاو و
ئەم تولەڕێ درۆزنە‌ت پێ‌دەپێوێ …
لوولە‌ی تفەنگ
دەبێتە ملوانکەی شینی هەڵمەت‌و
لە گەردەنی قەسابانی وڵاتی داس‌و تفەنگ رادەمووسێ
لوولە‌ی تفەنگ
دەبێتە ئاڵای سەرکەوتن
لولەی تفەنگ
لە گەردەلوولی ئاسندا
دەبێتە تۆفانی مەرگ و
چاوی بیری ئەم سەدەیە
هەڵ دەکۆڵێ …
کانی‌دینار ـ 6/5/77
لە استورەی زەرتشتی‌دا ئاخرین هەزارەی ژیانی بەشەر کەهەزارەی ئاسنە ساڵی سەرلێ شێواوی بەشەرە …
تکایه له گه‌ڵ ناو بردنی بلۆگه‌که‌دا که‌ڵکی لێ وه‌ر گرن و بڵاوی که‌نه‌وه.
http://hamedbahramy.blogfa.com/
ئه‌م شیعره له ساڵی ۸۱ی هه‌تاوه‌ی دا له ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریواندا خوێنرایه‌وه و پێشوازیه‌کی زۆری لێ کرا.
ئێستاش به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی تفه‌نگه‌وه لێره‌دا دایده‌نێم.
تفنگت را زمین بگذار!/

از کیار‌ش زندی
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 22:2
چهارشنبه 1387/12/28
بۆ پێغە مبە ری ئازیزم
بۆ پێغە مبە ری ئازیزم
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
هەتاوێ
دڵ بریندارم
هەتاوێ
دڵ پڕئازارم
هەتاوێ رووڕەش کراوم
نەئاسمانێ
لەئامێزی خۆیم دەگرێ
نەهیچ کێوێ
قوتم ئەداو دام ئەشارێ
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
نەئەزانم
بەرەو کوێوە سەربکێشم
نەئەزانم
لەکام بنارە سەوزەدا بحەومەوە
لەکام بنارە سپیەدا
ئاوی ژیان بخۆمەوە
لەکام بنارە رەشەدا
خوێن خۆم رێژم
لەکام بنارە سوورەدا
لاشەی شینی ئەوینی خۆم
لەقوڕنێژم
نە ئەزانم
لەکام دەشتا
قاسپەی زەردی پڕدانی خۆم ئەدۆزمەوە
لەکام زەریا
مۆسیقایی ئەرخەوانی یەک هەناسەم ئەبینمەوە
لەکام قەدپاڵ
سرودی کاڵی پڕگیانی نیگاکانی هەزار پارچەم ئەخوێنمەوە
لەکام دۆڵا
خرۆشی رۆباری دەنگم ئەبیسمەوە
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
برینێکم
لەگۆنای مانگ
هەڵ پەڕیوم
برینێکم
بەقەد ژمارە دڵوپی
نیگای ئێوە
بەرەو باڵای
گیانی گوڵانم روانیوە…..
نەئەو مانگەم
بەقامکی دوولەت کرێم
نەئەو ریخەم
لەناو دەسیا ئوقرە گرم
شەڵا ئەوهەنگە بوومایە
کەناوشانی گیانی
ماچ کرد
شەڵا ئەو مانگە بوومایە
بەقامکی
دوولەت دەبووم
هەتاوێ دڵ بریندارم
هەتاوێ
سەرلێ شێواوم
برینێکم
نەئەومانگەم
ئەئەوهەنگەم
دەپێم بڵێن
ئیتر من کێم.
کانی دینار – خەرمانانی 1375
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 2:7
دوشنبه 1387/02/02
شیعر
شیعر
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
لە کاتێکا
چپەی گوڵ و
تاساندنی ناڵەو هاواری بوڵبوڵ و
برین‌دارو
رشتن بەرو
قوڵپە قوڵپ و راکشانی
بە ئەسپایی و خرۆشاوی
چاوگەو چەم و
رژاندنی خوێنی کەڵ و
قەفەس کەو
باڵ بەست هەڵو و
شەهید بوون خۆر
لەسەر باڵی
مەلی هەستدا
لەئاسمانی
زەوقی شاعیر
سمای کرد‌و
لەنێو خوێنیا
مەلەی کرد‌و
لەنێو دڵیۆ
تێ پەڕی کرد
لەو کاتەدا
لەنێو تاڤگەی پێنوسیەوە
دەڕژێتە خوار
لەپێ دەشتی تاڤگەکەدا
گوڵی هەست و
بوڵبوڵی شیعر
لەروناکی هەورە تریشقەی بەیاندا
وەکوو قاچک
هەڵ دەتۆقێ و
چاودەبڕێتە
ئاسمانێکی پڕلە هەتاو.
کانی دینار – رێبه‌ندانی 1374 ، 15ی رەمەزانی 1416
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 0:48
سه شنبه 1387/01/06
ئاڵای باوه‌ڕ
به نێوی خوا
هاین له ساڵ یادی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا ( درود و سڵاوی خوای له سه‌ر ) و هه‌روه‌هاش رۆژی ژن‌دا
به‌و هۆیه‌وه ئه‌م شیعره‌م دانا که به رای خۆم په‌یوه‌ندیه‌که له نێوانی ئه‌م دوو یاده‌دا.
ئاڵای باوه‌ڕ
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
کاتێ دونیا
به‌په‌رده‌ی ره‌شی نه‌زانی
داپۆشرابوو
دووکه‌ڵی مۆن
به‌ر هومێدو بیروزانستی گرتبوو
مرۆڤه‌کان وه‌ک یه‌ک نه‌بوون
به‌شێکی کڵۆڵ و بێ به‌ش
به‌شێکی زۆردار‌و رووڕه‌ش
له‌م کاته‌دا
ئافره‌ت هیچ بوو
ناسێنرابوون به جنۆکه
ئافره‌ت یانێ
خزمه‌تکارێکی هیچ نه‌زان
بێ به‌ش له‌ماف و به‌ستزمان
یانێ تێرکه‌ری
چاو و هه‌واو هه‌وه‌سی
نه‌فامه‌کان
له‌ژێر خاکا به‌زیندوی
چاڵ ده‌کران
ناویان له‌پاڵ
ناوی مرۆڤ نه‌ده‌نوسرا
مۆری کۆیله‌یی پیاده‌نرا
به‌رگی سزا‌و چاره ره‌شی
خه‌ڵات ده‌کرا
مۆمی روناکی و ئازادی
مۆمی بوون و ژیانی ئه‌و
به فوی ده‌می نه‌فامه‌کان
کوژرابوه‌وه
له‌وکاته‌دا کۆتری
بزه‌و خۆشه‌ویستی
له‌سه‌ر لێوو دڵی ئه‌ودا
به‌ره‌و وێرانه‌ی به‌خته‌وه‌ری
هه‌ڵ فڕی‌بوو
مه‌لی ره‌شی ناهومێدی
له قوڵایی دڵی ئافره‌ت
هێلانی لێ سازکردبوو
کوا شه‌ماڵێ؟
هاواری سه‌ربڕاوی ژن
به‌گوێی خۆردا بچرپێنێ؟
له ئاسمانی ناهومێدی
ئه‌وده‌مه‌دا
ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش وجوان
له ئاسمانی دڵ ره‌شه‌کاندا
تێ په‌ڕی
ئه‌وسا داری خۆشه‌ویستی
بۆ چه‌وساوه‌کانی زه‌مان
گرتیان باوه‌ش
له ژێر هه‌ورا
خۆر هاته‌ده‌ر
ژن بووبه خاوه‌نی هه‌ست و
زنجیر‌و کۆتی کۆیله‌یی
له‌گه‌رده‌نی خۆی داماڵی
کونده‌به‌بوی ناهومێدی
له‌سه‌ر دڵی خۆی راماڵی
هێلانه‌که‌ی له‌سه‌رلقی داری دڵیا
خستیه خوارێ و
مه‌لی ئازادی و تێکۆشان
هاتوو له نێو
مه‌زرای جوانی دڵی ئه‌ودا
هێلانی کرد
بزه‌که‌وته سه‌رلێوانی . . .
ئافره‌ت بووبه گوڵێکی جوان
له‌باخچه‌ی ده‌ستکردی یه‌زدان
سه‌رپۆشه‌که‌ی
کردبه چه‌کێ
ئه‌وساله به‌رهه‌زار نه‌فامدا
راوه‌ستی
ئاڵای سه‌ربه‌رزی و تێکۆشان
درا ده‌ستی
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
له نێو جه‌هلی سه‌ده‌ی بیستا
کاتێ ژنان
به‌نه‌زانی
به‌سه‌ردڕکی نه‌فامیدا
هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێن
خوشکه‌کانمان
له‌سه‌ر تیشکی تێگه‌یشتن
به‌ره‌و کۆشکی به‌خته‌وره‌ی و
قه‌ڵای ئیمان
گه‌ڕانه‌وه
قوتابخانه‌ی ئافره‌تانی موسوڵمانی
ئیمام به‌ننا
بوه جێگه‌ی نه‌زرگه‌یان
هه‌رکامێکیان
وه‌کو زینه‌به‌ی غه‌زاڵی و
خوشکی شه‌هید
خوشکه به‌نان
چرای رێ نیشان دان و
تێکۆشان
هه‌ڵیان گرت و
چونه ریزی شه‌هیده‌کان
بۆ پاڵپشتی دینه‌که‌یان و
به‌رانبه‌رکێ
له‌گه‌ڵ سپای نه‌فامه‌کان
ئه‌وسا هاتن
کۆشێ
تۆم و گوڵ و ئه‌ستێره‌یان
له‌نێو مه‌زراو باخچه و ئاسمان
چاندیان و
نیشتیان و
هه‌ڵیان رژاند.
کانی دینار – به‌فرانبار – 1372
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 11:56
سه شنبه 1386/12/28
خه‌زانی تابلۆیه‌ک (هه‌ڵه‌بجه)

خه‌زانی تابلۆیه‌ک (هه‌ڵه‌بجه)
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
له‌نێو باڵونی خه‌یاڵا
له ئاسمانی پڕله هه‌تاوی پێکه‌نین
تێ ده‌په‌ڕیم
له‌وکاته سه‌رخۆشه‌ی خۆمدا
دڕکێ نه‌بوو
پێکه‌نینی
سه‌وز و شینی
گوڵ و بوڵبوڵ
بڕوشێنێ
له‌ناکاوا
ئاسمان مۆن بوو
تاقم تاقم
قاڵاوی مه‌رگ
به‌ده‌ستی پڕله دڕک و به‌رد
به‌قاڕه قاڕ
رژانه خوار
بزه‌ی ساوا
به‌زیندوی نایانه چاڵ
جه‌سته‌ی ساردی
هه‌تاوی مات
بێ کفن و دفن
له‌پشت کێوێ
له‌چاڵ نرا
ئاوێنه‌کان
یه‌ک له‌دوای یه‌ک
دران به‌سه‌ر
به‌ردی ره‌شی شه‌وگارێکا
هه‌موی شکان
تابلۆ وردبوو
بوک هه‌ڵ‌وه‌را
زاوا سوتا
به‌تیری ژه‌هراوی دڕک
گوڵ و بوڵبوڵ
له باوه‌ش یه‌ک
به خاکی سوورا دادوران
رۆباره‌کان
وشکاویان هات
هه‌مو داران
ئاوریان گرت
ته‌نیا دارێک
له تابلۆدا
که سه‌وز مابوو
هه‌ڵ نه‌وه‌ری
سه‌وڵی سه‌وزی
باوه‌ڕمان بوو
ده‌وری تابلو له پۆڵا بوو
شه‌و کووده‌تای
تیا کردبوو
لوره‌ی سوور‌و
قاڕه‌ی ره‌شی
گورگ و قاڵاو
موسیقای شه‌و
ئه‌م بیابانه‌ی
پێک هێنا بوو
به‌بینینی ئه‌م دیمه‌نه
هه‌ناسه‌کانم
سوار ده‌بن
ئه‌ژنۆم ئه‌شکێ
دار ئاواتم هه‌ڵ ده‌پڕوزێ
هه‌ناسه‌یه‌ک
ده‌بێته په‌ت
به سێداره‌ی ئه‌وینمدا
پێنوسه‌که‌م
هه‌ڵ ده‌واسێت
ئه‌و ده‌هه‌زار ئه‌ستێره‌یه‌ی
له چاڵ نران
له سیروان‌و له تانجه‌رۆی
چاوی دایکیان
تێراو بوون‌و
چاوی سه‌وزیان
بو سه‌وڵی به‌رز
ده‌کرده‌وه
پۆل پۆل ئه‌ستێره‌یان
ده‌گرت
هه‌مو ته‌وره ژنگاویه‌کان
له به‌رده‌می
شای شه‌وگارا
له ترسی ئاسمانی شینی
به‌ره به‌یان
رێژه ده‌چون
پێنوسه سه‌وز‌و تیژه‌کان
بۆ نووسینی
دار‌و
گوڵ و
خوشه‌ویستی‌و
کوژاندنه‌وه‌ی
ته‌ورو
دڕک‌و
چاره‌ڕه‌شی
هاتنه مه‌یدان
مه‌ریوان – سنه، ره‌شه‌مه‌ی 1374
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 0:21
سه شنبه 1386/11/02
شه هیدی دوی ریبندان
(…)
حامید به هرامی
ئاخۆ کەی بێ؟
خوێنم بێتە
لافاوێکو
وه‌كو قازی
دەمەوبەیان
رەشایی قیرین
راماڵێ.
سنە – بانەمەڕی 1375
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 1:4
دوشنبه 1386/11/01
تيرو‌كه‌واني ئه‌وين
(…)
حامید به هرامی
تیروکەمانی ئەوینم
بەدەس دەگرم
بۆ پاراستن وڵاتی گیان
دەڕۆمە سەر کێوی بڕیار
تیشکی هەتاو دەکەم بەتیر
دەی هاوێژم
بۆ لێواری رۆباری ژین
تاکو دیسان
وڵاتی مان
لەدەس هۆردوی تاری نەمان
رزگاری بێ و
پاشای سەرم
نوری (( ئەو )) بێ و
ئەهریمەنی تیا کەمەدەر
بەتیری تیشک
مەشخەڵدانی ئەم رێگایە
رۆشن کەم و
رێگای رووناک
گرمەبەرو
بکەومەرێ.
جوجەسازی – گوڵانی 1374
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 1:0
چهارشنبه 1386/10/12
خۆشەویستی
خۆشەویستی
حامید به هرامی
لەوکاتەوە
ماموستاکەم
دەستی گرتم و
نووسینی وشەی ئەوینی پێ فێرکردم
بە پێنوسی دەنووکی کەو
ناوی ئەتۆم
لەهەر دولای
پولی رەشی دڵی شێتمدا
هەڵ کۆڵی
پولم لە نێو کانی چاوم
لە کانیاوی
فرمێسکم‌دا
دەی شۆرمەوە
ئالەوساوە پەیتاپەیتا
دڵم دەدەم
لە شیشی تیژی خۆشەویستی و
لەسەر کوانوی
سکڵی نەمان
دەیبرژێنم
چاوم لە بۆ جارێ بینین
خۆشەویستم
فرمێسکێکی وای
هەڵ رژاند
سکڵ قل بوو
لەو کاتیشا
دەی خەمە سەرسینی خوێنم و
باڵی مەلی گیانم پێ‌دا
لەبۆ ئەوەی بەتۆی بەخشم
لە خۆشی‌دا هاواری شایی
هەڵ دێنم
تەنیا جارێ
گوێم لە تۆبێ
بەتوورەییەوە فەرموی:
ئەم دڵە چاک نەبرژاوە
کرچ و کاڵە
بۆ ئەوەی چاتر پاکه وه بێ و
شیاوی نێو نیگامان بێت
بیخەنە نێو ئاگرەوە و
بیبرژێنن.
کانی دینار – سەرماوەز – 1371
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 1:27
شنبه 1386/07/14
جوانترین نیگا
جوانترین نیگا
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
نامەوێ بمرم
تەمایەر ئەوەم
جوانترین نیگام
لە بۆ خوا بچڕم
سنە ۳-۵-۸۳
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 11:38
پنجشنبه 1386/07/05
شەوەزەنگ
شەوەزەنگ
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
خەمی لێک بڕانی کوردان
خستمیە نێو بیرێکی قوڵ
بەپەژارە
سەرم ناوە
کەوابینیم
دونیای ئێمە زۆر گۆڕاوە
دونیا بووبوو بە شەوەزەنگ
تمەس دێوێ
خۆر و‌مانگ و ئەستێرەکانی ئاسمانی
دانەدانە
لەقەفەسێ بچووک ناوە
پەردەی رەشی
بەسەر دونیادا کێشاوە
سەلاحەدین و بەننام دی
بەتاو هاتن
لەبەرکردەی دێوی دزێو
هەردووماتن
سەلاحەدین چرایەکی پرشنگ‌داری
هەڵ گرتبوو
بەننایش ئاڵای لەسەرشان بوو
دێوە فوی کرد
لەو چرایە بوکژێتەوە
بەڵام لچی خۆی پێ سووتاو
چراکانی تر هەڵ کران
هەر دوو بە جووت
بەزەبری بازوی یەکگرتن
بەتینی دین
سەری دێویان لەبن هەڵ کەند
خۆر و مانگ و ئەستێرەکان
بەند کراوە لاوازەکان
ئازاد کران
گۆڕستان بوو بە گوڵستان
وتیان دوای ئەم کوردانە
قەڵای لەبن نەهاتووی گەل
یەک گرتنەو
بەرنامەی بەرزی قورئانە
بەدەم دەنگی سروودی سەربەستی‌یەوە
کەڕاچەنیم
بینیم خەوە
دەورو بەری من تاریکەو
هەێشتا شەوە.
کانی دینار - 23ی رەشەمەی - 1370
یه که مین شیعری ژیانم که له به هاری ۱۳۷۱ی هه تاویدا له کوریکی ئه ده بی له مه ریواندا خوندرایه وه. پولی دوه می دواناوندی بووم.
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 22:57
سه شنبه 1386/06/13
ده‌هه‌زار ئه‌ستێره
ده‌هه‌زار ئه‌ستێره
حامید به هرامی
شه‌وێ به‌ره‌و ئاسمان که‌وتمه رێ
ئه‌ستێره‌ی روونم
ده‌ژمارد
له سه‌ر هه‌ر کێو
چه‌ندیی ئه‌ستێره‌م به‌دی کرد
که چومه سه‌ر
کێوی سوورێن
ده‌هه‌زار ئه‌ستێره‌م بینی
ده‌دره‌وشانۆ
هه‌ر یه‌که‌یان له بۆ دیاری
تکه‌یه هه‌نگوێنی سووریا‌ن
له نێو په‌رداخی به‌ڵێندا
دایانه ده‌ست
عومه‌ر خاوه‌ر
تا به پێژه‌ی خۆشه‌ویستی
کوردوستانا
بۆم نێرنه خوار
تا بچێته
پێنوسمه‌وه
منیش ببمه
پارێزه‌ری
بیروو باوه‌ڕ قه‌ڵای ئه‌وان
له به‌رامبه‌ر
ناحه‌زه‌کان
ساوا – خاکه لێوه‌ی 1375
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 1:26
شنبه 1386/06/10
مامه‌ڵه
مامه‌ڵه
حامید به هرامی - مه ریوان
له‌سه‌ر سینی خوێناوم دا
دڵ دێنمه بازار فرۆش
هاوار ده‌که‌م
هه‌ڕاجی‌یه هه‌ڕاجی‌یه
کێ‌یه دڵم لێ بسێنێ
کوانێ کڕیار ....
دونیا بێ‌ده‌نگ
دیسانه‌وه هاوار ده‌که‌م
کێ‌بوو کێ‌بوو
لێم بسێنێ به‌نیگایه‌ک
کشی و ماتی وه‌ک په‌ڕێ‌کا
هه‌ڵم ده‌گرێ
به‌ره‌و دونیای نه‌هێنیه‌کان
ئه‌م رفێنێ
دڵ دێته کوڵ
به‌ده‌م کڵپه‌ی گریانه‌وه
هاوار ده‌که‌م … هه‌ڕاجیه…
که‌سێک نه‌بوو
دڵی سه‌وزم لێ بسێنێ
به‌نیگایه‌ک
به‌تاقانه وشه‌یه‌کیش ده‌یفرۆشم.
نیگای سروش خۆشه‌ویستم
ئۆقره‌م ئه‌چنێ :
" گیانی منه‌و من سێنه‌رم "
تریشقه‌یه‌ک جه‌سته‌م ده‌گرێ
به‌ده‌م ئۆخه‌ی ئۆخه‌یه‌وه
گیان ده‌به‌خشم
چ خاکێ که‌م به‌سه‌ر خۆما
ئیستا جه‌سته‌ی به بێ گیانم
کێ لێم سینێ
بێجگه له‌تۆ؟
کانی دینار – بانه‌مه‌ڕی 1375
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 0:2
سه شنبه 1386/05/30
شاعیر
شاعیر
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
شاعیرێکم
ناڕۆمه ناو گوڵه‌کانی ئوستوکهولم
له کوردوستان
هێلان ده‌که‌م
له‌گه‌ڵ گوڵی ژاکاوو دار هه‌ڵپاچراو
ده‌ژ یه‌مه‌وه
له بۆ ئه‌وان شیعر ده‌ڵێم.
من شاعیری باڵای ته‌ور نیم
شیعره‌کانم
تووتڕکێکن
بۆلابردن
که‌ره‌متو و ته‌ور
کوده‌تا ئه‌که‌ن
هه‌ڵوی شیعرم
گه‌رله چوار چێوه‌ی تاریکا
باڵی بشکێ
ده‌بمه بوڵبوڵ
له‌ده‌ورگوڵی کوردوستانا
ده‌نگ سه‌ربه‌ستیم
هه‌ڵ ده‌هێنم و
ده‌جریوێنم
گه‌رپه‌تیان هه‌ڵ خست بۆ قورگی تاکه شیعرم
خوێنم ده‌بێ
به جۆگه‌یه‌و
گوڵ و داری سه‌رزه‌وینمی
پێ ئاو ده‌ده‌م
بۆ لاش‌خۆریش ده‌بمه لافاو
سفره‌ی بۆگه‌نی تێک ده‌ده‌م
هێلانه‌که‌ی ده‌شێوێنم
سه‌وڵی ده‌نگم ده‌خه‌مه نێو که‌وان شیعر‌و
ئاڵای باوه‌ڕ
لێی ده‌به‌ستم
به‌ره‌و هه‌مو گوند و شارێ ده‌ی هاوێژم
له‌سه‌ر به‌رزی لوتکه‌ی کێوان
وه‌کو تۆمێ دای ده‌چێنم.
سنه – به‌فرانباری 1374
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 0:38
شنبه 1386/05/13
یه‌ک گرتن
یه‌ک گرتن
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
هۆ برایانی
کورد زمان
ئه‌ی هه‌ڵگرانی
ئاڵای دین
رۆڵه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین
ئه‌م بونه‌وه‌ره
به‌رپانه
هه‌ر وردیله تاوه کوکێو
به‌فرو باران
گه‌رماو بژێو
هه‌مو به‌یه‌ک ده‌نگو ئه‌ڵێن
چون پێکه‌وه‌ین
که‌س نه‌یتوانی دژمان هه‌ستێ
به‌رد و کڵوو
ریخ‌و ریشه
که یه‌کمان گرت
بوین به کێوێ‌و
سه‌رمان به‌رزه
له‌م سه‌ر ئه‌رزه
دڵوپ دڵوپ بوین
به لافاو
هه‌ڵده که‌نین
قه‌ڵای زۆردار
گه‌رما زۆر بوو
ئاسن‌و به‌رد
ده‌کا به ئاو
په‌نجه‌ی ته‌نیا
چاری دوژمنی پێ ناکرێ
په‌نجه کۆ بوو
مشته‌کۆڵه‌و
که‌لله‌ی دێوی
پێ‌ده‌کوترێ
کانی‌دینار ـ 23ی ره‌شه‌مه 1370
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 16:46