پنجشنبه 1387/12/29
نه‌مام دانان له رێگه‌ی زرێباردا
نه‌مام دانان له رێگه‌ی زرێباردا
له رۆژی جومعه رێکه‌وت له گه‌ڵ 23ی ره‌شه‌مه‌ی 1386 کۆچی هه‌تاوی چه‌ن سه‌د که‌س له خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی شاری مه‌ریوان له مه‌یدانی بێسارانیدا کۆ بوونه‌وه تا بێن به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی ثهنجومهنی چیاوه بۆ ناشتنی چه‌ند سه‌د نه‌مام له رێگای زرێباردا.
زۆریک له گه‌لی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵکی مه‌ریوان له قوتابی و ماموستا و خوێندکارو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و بازاری و ژنان و پیاوان و منداڵ و لاو و پیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بیر‌و باوه‌ره جیاوازه‌کان و ئین جی ئۆ - ngo- جۆراوجۆره‌کان له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار بوون و زۆرێ له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح هاتبوون به هانای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه.
به هیواین ئه‌م یه‌ک بوونه له نێو بیر و باوه‌ره جیاوازه‌کاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌کامان هه‌ر به‌ر ده‌وام بێت.
وێنه‌کان:







http://hamedbahramy.blogfa.com/
hbahramy@gmail.com
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 2:55
چهارشنبه 1387/12/28
بۆ پێغە مبە ری ئازیزم
بۆ پێغە مبە ری ئازیزم
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
هەتاوێ
دڵ بریندارم
هەتاوێ
دڵ پڕئازارم
هەتاوێ رووڕەش کراوم
نەئاسمانێ
لەئامێزی خۆیم دەگرێ
نەهیچ کێوێ
قوتم ئەداو دام ئەشارێ
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
نەئەزانم
بەرەو کوێوە سەربکێشم
نەئەزانم
لەکام بنارە سەوزەدا بحەومەوە
لەکام بنارە سپیەدا
ئاوی ژیان بخۆمەوە
لەکام بنارە رەشەدا
خوێن خۆم رێژم
لەکام بنارە سوورەدا
لاشەی شینی ئەوینی خۆم
لەقوڕنێژم
نە ئەزانم
لەکام دەشتا
قاسپەی زەردی پڕدانی خۆم ئەدۆزمەوە
لەکام زەریا
مۆسیقایی ئەرخەوانی یەک هەناسەم ئەبینمەوە
لەکام قەدپاڵ
سرودی کاڵی پڕگیانی نیگاکانی هەزار پارچەم ئەخوێنمەوە
لەکام دۆڵا
خرۆشی رۆباری دەنگم ئەبیسمەوە
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
برینێکم
لەگۆنای مانگ
هەڵ پەڕیوم
برینێکم
بەقەد ژمارە دڵوپی
نیگای ئێوە
بەرەو باڵای
گیانی گوڵانم روانیوە…..
نەئەو مانگەم
بەقامکی دوولەت کرێم
نەئەو ریخەم
لەناو دەسیا ئوقرە گرم
شەڵا ئەوهەنگە بوومایە
کەناوشانی گیانی
ماچ کرد
شەڵا ئەو مانگە بوومایە
بەقامکی
دوولەت دەبووم
هەتاوێ دڵ بریندارم
هەتاوێ
سەرلێ شێواوم
برینێکم
نەئەومانگەم
ئەئەوهەنگەم
دەپێم بڵێن
ئیتر من کێم.
کانی دینار – خەرمانانی 1375
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 2:7