دوشنبه 1386/04/18
شه‌هید
شه‌هید
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
گه‌ره‌کیانه
به‌لاشه‌ی سه‌وز
چه‌ند شه‌هیدێ
ئه‌م ئاوره دامرکێنن.
نه‌یانزانی
جه‌سته‌ی لاوێ
به‌رده‌م ئاورده‌گرێته‌وه و
پنگ ده‌خواتۆ
گڕکانێکی لێ به‌دی دێ
گڕی یه‌کگرتن و باوه‌ڕ
دارئاواتیان
ده‌پڕوزێنێ.
سنه – بانه‌مه‌ڕی 1375
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 0:16
شنبه 1386/04/09
پێش که‌شی یه‌ک
پێش که‌شی یه‌ک
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
له‌سه‌رسینی فه‌رهنگۆکدا
وشه‌م وه‌کو برنج بژارد
دام له بێژنگی خه‌یاڵم
له نێو سافی هه‌ست و سۆزدا
شوردمه‌وه‌و
له نێو تیانه‌ی شیعرێ خاوێن
به‌زی چاوم توانده‌وه‌و
دوو ئه‌وه‌نده‌ی وشه‌ی پاراو
ئاوی ئه‌سرینم تێ رژاند
له سه‌ر کوانووی گه‌رمی ئه‌وین
هاته کوڵین
له‌گه‌ڵ گۆشتاوی باوه‌ڕو
جه‌رگی بر‌ژاو
له‌نێو قاپی چوارچێوه‌ی کێش
له سه‌ر سفره‌ی ئاوه‌ڵای دڵ
دام به دایکی سه‌لاحه‌دین
دایکی شه‌هیدو نه‌به‌زان
دایکی هه‌مووان
پێشکه‌شم کرد بهکوردوستان
کانی‌دینار – شه‌وی جه‌ژنی قوربان - بانه‌مه‌ر 1373
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 1:22